ئاکپارتی: کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا لە بەرژەوەندیی پرۆسەی ئاشتیدایە
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە تورکیا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژە بەوە دەدات بڕیاری پەکەکە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان، دەبێتە هۆی بەرەوپێشتربردنی پرۆسەی ئاشتی و بە پێویستیشی دەزانێت پرۆسەی چەکدانان هەسەدەش بگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-10-2025 تەڤگەری ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، وەک بەدەمەوەهاتن بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە، بڕیاری داوە هێزەکانیان لە تورکیا و باکووری کوردستان بکێشننەوە، گوتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند ئەمە هەنگاوێکی گونجاوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە.
لێدوانی فەرمی: عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی'ـی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕایگەیاند هەنگاوی نوێی توکیا بۆ پرۆسەی چەکدانان و بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا، هەنگاوی کردەییە بۆ بەرەوپێشچوونی نەخشەڕێگای پرۆسەکە.
زانیاریی زیاتر؛ عومەر چەلیک باس لەوە دەکات چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گرووپانەی تورکیا پێی وایە بەشێکن لە پەکەکە لە تەواوی ناوچەکە بە سووریا و عێراق و ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانەوە بەشێکن لە پرۆسەی ئاشتی.
سەرنجیش دەخاتە سەر ئەوەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە چوارچێوەی کارکردنی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە ڕوونتر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ گوتەبێژی ئاکپارتی جارێکی دیکە هۆشداری دەدات لە هەوڵەکان بۆ لەباربردنی پرۆسەکە و دەڵێت: ڕێگە بەوە نادەین بە دوورخستنەوە لە ئامانجی سەرەکی، تۆمەت هەڵبەستن و قسەی نابەجێ، هەوڵی ژەهراویکردنی پرۆسەکە بدرێت.
لە لایەکی دیکەوە: لای خۆیشیەوە ئەفگان ئالا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی ئەم بڕیارەی پەکەکە بە کردنەوەی دەرگاکان بە ڕووی قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی ناو دەبات و دەڵێت: بەلەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکان جیهان و دەوروبەری تورکیا دەردەکەوێت پرۆسەی ئاشتی چەندە گرنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




