
گرافیکی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ فراوانبوونی پڕۆژەی ڕووناکی لە کوردستان دەکات و بەمزووانەش سێ ئیدارەی سەربەخۆ دەچنە سەر نەخشەی تەواوەتیی کارەبای 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و ڕۆژانە دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن هاونیشتمانی لە پڕۆژەکە سوودمەند بوون، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا هەر ئیدارەی سەربەخۆ دەبنە خاوەنی پڕۆژەکە و هاوبەشانیان کارەبای 24 کاتژمێریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە ئاڤای وت: تەواوی ئامادەکارییەکانمان بۆ پڕۆژەی ڕووناکی بە کۆتا گەیشتووە، ئێستا چاوەڕێی تیمی سەرپەرشتاری پرۆژەی ڕووناکین، بۆ ئەوەی تەواوی سنووری ڕاپەڕین بە یەک پاکیج ببێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، لە سنوورەکەیان 109 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە، زیاتر لە 85 هەزاریان هاوبەشی ماڵانن، ئیدارەی ڕاپەڕین لە دوای سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، زۆرترین هاوبەشی کارەبای هەیە و پلەی چوارەمی گرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە ئاڤای گوت، سەرجەم ئامادەکارییەکانی پڕۆژەی ڕووناکیمان تەواو کردووە، تەنانەت تێستی کارەبای 24 کاتژمێریمان کردووە، بۆیە شەش قەزا و 13 ناحیە و سەرجەم گوندەکانی سنووری سۆران لێی سوودمەند دەبن و ژمارەیان 93 هەزار هاوبەشە.
سەبارەت بە پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا زاخۆ دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە 80 هەزار هاوبەشی بازرگانی و ماڵان هەیە، لە داهاتوودا لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






