ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم

هێلکەی سپی لە بازاڕەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلکە ئاستی خۆژییەنی تێپەراندووە و ڕۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن هێلکە هەناردە دەکات، لە ناوخۆشدا هەموو ڕۆژێک حەوت هەزار کارتۆن ساغ دەکرێتەوە، بەپێی داتاکانیش هەموو ڕۆژێک دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە لە ناوخۆی کوردستان بەکاردەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی کشتوکاڵ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان زیاتر گەشە دەسێنن و فراوانتر دەبن، لەنێو کەرتەکەشدا پڕۆژە پەلەوەرییەکان گەشەسەندنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، ئێستا لە بەرهەمهێنانی هێلکەدا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە سێ هێندەی بڕی پێویست بۆ پێداویستی ناوخۆ بەرهەمدەهێنێت و بەشی زۆریشی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوهبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤای وت، هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلکەدا گەیشتووەتە خۆژیەنی و لێشی زیادە، ڕۆژانە 23 هەزار کارتۆن هێلکە لە سەرتاسەری کوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت، حەوت هەزار کارتۆن بۆ پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت و ئەوەی تری لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکرێنەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: هەر کارتۆنێک 360 هێلکەی تێدایە، ئەگەر ئەو 360 هێلکەیە جارانی 23 هەزار کارتۆنی بەرهەمهێنراو بکرێت، ڕۆژانە هەشت ملیۆن و 280 هەزار هێلکە بەرهەمدەهێنرێت.
- لەو ژمارەیەش حەوت هەزار کارتۆنی بۆ ناوخۆ بەکاردێت کە ڕۆژانە دەکاتە دوو ملیۆن و 520 هەزار هێلکە.
- ڕۆژانە 16 هەزار کارتۆنیش هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت کە دەکاتە پێنج ملیۆن و 760 هەزار هێلکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هێلکەیەی بەرهەم دێت و لەناوخۆ ساغ دەکرێتەوە، بەشێکی لەلایەن کارگەکانی دروستکردنی شیرینی و کێک بەکاردێت و بەشێکی دیکەشی وەک خواردنی ژەمەکان هاونیشتمانییان دەیخۆن.
باکگراوند: لە ساڵی 2019 تەنیا 11 پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان هەبوون، ڕۆژانە سێ هەزار کارتۆن هێلکەیان بەرهەم دەهێنا، کە دەکاتە یەک ملیۆن و 80 هەزار هێلکە، بەڵام لە کابینەی نۆیەم ژمارەی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە گەیێنرانە 58 پڕۆژە و ئێستا هەرێمی کوردستان بەشێکی هەرە زۆری پێداویستی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






