مەسرور بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: ئێمە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز دەڕۆین، پێویستە بەشدارییەکی کارای هەڵبژاردن بکەین، تاوەکو هێزی پارتی نیشانی هەموو دونیا بدەین.
وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 275ـی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: پارتی لە بازنەی هەولێر 30 کاندیدی هەیە و لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارتی دەنگی زۆرینەی هێناوە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش لیستەکانی تر بووە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لەمیانەی کەرنەڤاڵەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئێمە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز دەڕۆین، پێویستە بەشدارییەکی کارای هەڵبژاردن بکەین، تاوەکو هێزی پارتی نیشانی هەموو دونیا بدەین.
- پێویستە لە ڕۆژی هەڵبژاردن بچینە دەنگدان و گەورەترین سەرکەوتن بۆ پارتی بەدەستبهێنین.
-بە ڕەوشتی پارتیایەتی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین.
- لە هەڵبژاردنی ڕابردوو وتمان، ئێستاش دەڵێینەوە ناتوانن ڕامان بگرن، بە کردەوەش سەلماندوومانەوە کە ئەوەی دەیڵێین دەتوانین بیکەین.
- پارتی لەسەر ئاستی کوردستان هێزی یەکەمە و ڕکابەرێکی نییە، دەمانەوێت بە پشتیووانی ئێوە ئەو هێزە ببەینە بەغدا.
- دەمانەوێت دەنگی هاووڵاتیانمان لەگەڵ بێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە دەستکەوتەکان بکەین، ئێمە تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵکو جێبەجێی دەکەین.
- ئەوەی کردوومانە لە پڕۆژەی رووناکی، هەژماری من، پڕۆژەی ئاو و کارەکانی دیکە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بووە.
- لە فەرهەنگی پارتیدا خۆبەدەستەوەدان و خۆچەماندن نییە، ئێمە دەمانەویت خەڵکی کوردستان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو بژین.
- دەمانەوێت حکومەتێک پێکبێت دوور بێت لە بەرژەوەندی و دەستکەوتی شەخسی، بەرنامەی ئێمەش خزمەتکردنی خەڵک و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا




