پ.د. یاسین کەریم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، میدالیای بارزانی نەمری بەخشییە پ.د. یاسین کەریم، ڕێکخەری پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆساید.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 28-10-2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بە دیکۆمێنت کردنی ئەو جینۆسایدانەی کە بەرامبەر گەلی کورد کراون، لە هەمان کاتیش مامەڵەی زانستی لەگەڵ ئەو پرسە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (دیکۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کورد) لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی، میدالیای بارزانی نەمری بەخشییە پ. د. یاسین کەریم، ڕێکخەری پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆساید.
لێدوانی فەرمی: پ.د. یاسین کەریم بە ئاڤا میدیای گوت: وا دەزانم هەموو کوردستانیان لەسەر تاپۆ کردووم، تاقانەکانی ئەنفال کە خوشک و برای منن لێرەن، هەموو هەوڵێکیان بۆ دەدەم، ئەوەی ئەوانە دڵیان پێخۆش بێت کاری لەسەر دەکەم ئەگەر مەرگی خۆم لەسەر دانابێت.
- کارکردن لەسەر هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پرسی جینۆساید هەر من نیم، ئەوە ئیشێکی بە کۆمەڵە و هەر هەموومان لەو پرۆسەیە بەشدارین، شەو و ڕۆژمان خستووەتە سەر یەک بۆ ئەم کارە.
زانیاریی زیاتر: پ. د. یاسین کەریم، ڕێکخەری پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدە، بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکیی دادوەری کوردستانە، هاوکات ماوەی 20 ساڵە سەرپەرشتیاری هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکات.
بۆچی گرنگە: میدالیای بارزانی نەمر بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە لای سەرۆک بارزانی و گوزارشت لە شۆڕشگێری، خەبات و بەرخودان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکات، ئەم میدالیایە بەبێ جیاوازی ئایین، پێکهاتە و ڕەگەز دەبەخشرێت بەهەر کەسێک بۆ کورد و سەرخستنی دۆزەکەی لەهەر بوارێک تێکۆشابێت، هەڵگرانی ئەم میدالیایە دەبنە جێگەی ڕێزی تایبەت لای سەرۆک بارزانی، لە ئۆرگانەکانی پارتی ڕێزی شایستەیان لێدەگیرێت و لە چالاکییەکان هاوشێوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






