
ئاڤا نیوز
ڕێگای سەرەکیی نێوان کەڵەک و بەردەڕەش، یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر، بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان. ڕۆژانە بەهۆی خراپیی ڕێگاکە و هاتووچۆی بارهەڵگرەکانەوە، ڕووداوی دڵتەزێن ڕوودەدەن و دانیشتووانی ناوچەکەش داوای بەهاناوەچوونی بەپەلە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕێگای کەڵەک - بەردەڕەش، کە ڕێڕەوێکی سەرەکییە بۆ جوڵەی بازرگانی و هاتووچۆی ڕۆژانەی هاوڵاتییان، بەهۆی یەک سایدی، بوونی چاڵ و تاسەی زۆر و فشاری بەردەوامی بارهەڵگرەکان، بووەتە شانۆی ڕووداوە ناخۆشەکانی هاتووچۆ.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندی بشیریان، کە لە نزیک ڕێگاکە نیشتەجێیە، بە نیگەرانییەوە باسی لەوە کرد کە چۆن ئەم ڕێگایە بووەتە هۆی لەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانەکەی. ئەو بە ئاڤای گوت : "بەردەوام ڕووداوی هاتووچۆ دروست دەبێت، ڕۆژانە بارهەڵگرێکی زۆر بەڕێگاکەدا هاتووچۆ دەکەن. من بۆخۆم سێ کەسی بنەماڵەکەم لەم ڕێگایە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. داواکارین بۆمان چاک بکەن بۆئەوەی چیتر ڕووداوەکان دووبارە نەبنەوە."
لێدوانی فەرمی؛ عەنتەر فەرهاد، بەڕێوبەری ناحیەی کەڵەک کە سەر بە قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک، دان بە خراپیی ڕێگاکەدا دەنێت و هۆکارەکەشی بۆ هاتووچۆی زۆری بارهەڵگرەکان دەگەڕێنێتەوە. ناوبراو بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەهۆی زۆری هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بەشێکی ڕێگاکە تێکچووە، ئێستا تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێگاوبان لە قەزای بەردەڕەشەوە دەستیان بە نۆژەنکردنەوە کردووە و ئەم هەفتەیەش دەگاتە ناحیەی کەڵەک."
ئەم ڕێگایە بە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر دادەنرێت و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەت هاتووچۆی پێدا دەکەن، ئەمەش وایکردووە کە فشارێکی زۆری لەسەر بێت و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی بەردەوام هەبێت. هاوڵاتییانیش بە ئومێدەوە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانن بۆ کۆتاییهێنان بەو مەترسییەی کە ساڵانێکە ژیانیانی خستووەتە ژێر هەڕەشەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە





