باندی نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیدابوون و پارەی خەڵک دەبەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لەم دواییانەدا شێوازێکی نوێی "فێڵکردن و قۆڵبڕین" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا کەسانی "فێڵباز" بە ناوی بانکی (FIB)ـەوە، لە ڕێگەی ڕیکلامی سپۆنسەرکراوی فەیسبووکەوە هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج و بە بەڵێنی کاراکردنی خزمەتگوزارییە ئۆنلاین و نێودەوڵەتییەکان، پارەیان لێ دەسەنن. ئەم گرووپانە تەنانەت ژمارە تەلەفۆنی هاووڵاتییانی دیکەش بەکاردەهێنن، کە بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ کەسانی بێتاوان.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ بەپێی ئەو بەدواداچوونەی پەیامنێری ئاڤا میدیا، عوبەید هەرکی، ئەنجامی داوە، پرۆسەکە بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت: پەیجێک بە سپۆنسەرەوە ڕیکلامێک بڵاودەکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە خزمەتگوزارییەکانی بانکی FIB (وەک کڕینی ئۆنلاین و مامەڵەی نێودەوڵەتی) کارا دەکەنەوە. لە ڕیکلامەکەدا داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە ڕێگەی دوو ژمارە واتسئاپەوە پەیوەندی بکەن. دوای پەیوەندی، "فێڵبازەکان" داوا لە قوربانییەکە دەکەن کە کارتی "گۆڵدی ڕەیزەر" (Razer Gold) بە بڕی 50 یان 100 دۆلار بکڕێت، کە ئەمە کارتێکی تایبەت بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان و کڕینی ئۆنلاینە. کاتێک هاووڵاتییەکە کارتەکە دەکڕێت و کۆدەکەی بۆیان دەنێرێت، "فێڵبازەکان" یەکسەر پارەکە بۆ خۆیان هەڵدەگرن و دواتریش قوربانییەکە لە واتسئاپ بلۆک دەکەن.
زانیاریی زیاتر؛ ڕەوا عەبدولوەهاب، کاسبکارێکی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێرە و یەکێکە لە قوربانییەکان. ئەو بە ئاڤای گوت: "دوای ئەوەی لە واتسئاپ بلۆکیان کردم، بە تەلەفۆنی ئاسایی (کۆڕەک) پەیوەندیم پێوە کردن. یەکسەر وەڵامیان دایەوە، بەڵام ئەمجارە کەسێکی کورد بوو کە وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا ئەوەی لە واتسئاپ قسەی لەگەڵ دەکردم بە عەرەبی دەدوا."
ڕەوا دەڵێت کاتێک داوای پارەکەی کردووەتەوە، ئەو کەسەی وەڵامی داوەتەوە شۆک بووە و وتوویەتی: "پارەی چی برام؟ تۆ شێت بوویت؟" دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە ژمارە تەلەفۆنەکە هی هاووڵاتییەکی ترە و فێڵبازەکان بۆ مەبەستی قۆڵبڕین بەکاریان هێناوە. ڕەوا بەو هاووڵاتییەی وتووە: "برام فریای خۆت بکەوە، بە ژمارەکەی تۆوە فێڵ لە خەڵک دەکرێت، با تووشی کێشەیەکی گەورەتر نەبیت."
ئەو کەسەی ژمارە تەلەفۆنەکەی بەکارهاتووە، شۆفێری بارهەڵگرە و دانیشتووی هەولێرە. ئەو دەڵێت: "ماوەی سێ مانگە من ئەم سیمکارتەم کڕیوە، کەپس بووە و بە ناوی خۆمەوە تۆمارم کردووە. ئەمە چەندەمین جارە خەڵک تەلەفۆنم بۆ دەکەن و داوای پارەکانیان دەکەنەوە و جنێوم پێدەدەن. من ئاگام لە هیچ نییە."
لێدوانی فەرمی؛ موقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "حاڵەتی لەم شێوەیەمان هەیە. نووسینگەی تایبەت بە تاوانی ئەلیکترۆنیمان هەیە و دوای تۆمارکردنی سکاڵا، بەدواداچوون بۆ هەموو کێشەکان دەکەین. داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین لە نزیکترین بنکەی پۆلیس سکاڵا تۆمار بکەن."
سەبارەت بە بەکارهێنانی ژمارەی کەسانی تر، وتەبێژی پۆلیس وتی: "پێدەچێت ئەو سیمکارتە پێشتر واتسئاپی لەسەر دروست کرابێت، دواتر خاوەنەکەی سووتاندوویەتی و کۆمپانیاکە دووبارە فرۆشتوویەتییەوە بە کەسێکی تر، بەڵام واتسئاپە کۆنەکە هەر ماوە. ئێستا ڕێکارەکان بۆ فرۆشتنی سیمکارت توندتر کراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لای خۆیەوە، بانکی FIB لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە فەرمی ڕایگەیاندووە: "هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە هیچ خزمەتگوزارییەکمان لە ڕێگەی واتسئاپەوە نییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی پاییزدا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک سەگی بێلانە منداڵێک بە سەختیی بریندار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک سەگی بێلانە منداڵێک بە سەختیی بریندار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی: نامانەوێت پارتی بڕوخێنین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بڕیاری هێرشکردنە سەر غەززەی دەرکرد





