سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت

شەیری بکە لە:
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت

، سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە"

ئاڤا نیوز

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت، کە سەکۆیەکی دیجیتاڵیی پارێزراوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە؛ هاووڵاتییان و بازرگانان دەتوانن لە ڕێگەیەوە بڕی پارەی پسوولەکانیان ببینن و هەر بەو سەکۆیەت پارەکەی بدەن.

چیرۆکی سەرەکی: وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 10-2-2026، لەسەر چیای کۆڕەک، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە شێوەیەکی فەرمی سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕابگەیەنێت.

زانیاریی زیاتر: "ئی-پسوولە" سەکۆیەکی فەرمیی پارەدانی دیجیتاڵییە، لەلایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە و حکومەت خۆی سەرپەرشتیی دەکات؛ ئەم سەکۆ دیجیتاڵییە بە فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە پەسەند کراوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و بازرگانان بە شێوەیەکی پارێزراو، ئاسان و خێرا لە ڕێگەیەوە بڕی پارەی پسوولەکانیان ببینن و بتوانن پارەی پسوولەکانیان بدەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەتوانیت هەمان ئەو بڕە پارەیەی کە لە ڕێگەی کورتەنامەوە بەرامبەر بەکارهێنانی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی بۆت دێتەوە، لە ڕێگەی "ئی-پسوولە"وە بدەیت؛ ئێستا دەتوانرێت پارەی دوو خزمەتگوزاریی وەزارەتی کارەبای پێ بدەیت، ئەوانیش: بڕی پارەی بەکارهێنانی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی و قەرزی پێشوو کە پسوولەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی نیشان دەدات.

لە "ئی-پسوولە"دا دەتوانرێت بە دوو ڕێگەی سەرەکی پارەی پسوولەکان بدرێت:

1. لە ڕێگەی سێ جزدانی ئەلیکترۆنی کە هاوبەشی "ئی-پسوولە"ن، ئەوانیش: فاست پەی، ئاسیا پەی و ناسواڵێت؛ لە داهاتووشدا جزدانی دیکە دێنە ناو پڕۆژەکەوە.

2. لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانی "ئی-پسوولە"وە، کە بریتین لە: ئێف ئای بی (FIB)، بانکی جیهان و ئێن بی ئای (NBI).

ئەمەش بزانە: ئەم خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە سەردەمیانەیە 24 کاتژمێر بەردەستە و بێبەرامبەرە؛ بەکارهێنەران هیچ بڕە پارەیەکی زیادە نادەن، جگە لەوەش تەواوی زانیارییەکانی ناو هەژمارەکەت پارێزراو و باوەڕپێکراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ