
ئاڤا نیوز
دوای دوو هەفتە لە وەستانی شەڕ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فڕۆکەکانی ئیسرائیل دەستیان بە بۆردوومانی کەرتی غەززە کردەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتەکە بەردەوامە و هەردوولا یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: میدیا فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان، ئێوارەی سێشەممە، دەستپێکردنی بۆردوومانێکی چڕی ئیسرائیلییان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە دووپات کردەوە، ئەمەش دوای فەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ سوپا بە ئەنجامدانی "هێرشی تووند" بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: میدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند، ڕۆژهەڵاتی دێر ئەلبەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لەگەڵ دوو هێرشی ئاسمانی. شایەتحاڵان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیان بینیوە هێرش دەکەنە سەر شاری غەززە.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز "ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک گەورەترین نەخۆشخانەی لە باکووری غەززە کردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان دیار نییە."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە لایەنی خۆیانەوە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیلیان لە غەززە پشتڕاست کردەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، "ئەمریکییەکانی لە وەڵامدانەوەکەی لە غەززە ئاگادار کردووەتەوە."
باکگراوند: دوای 734 ڕۆژ لەبەردەوامبوونی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دواجار بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 9-10-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەو کەرتە ڕاگەیاند و ڕۆژی 13-10-2025 بە بەشداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاو زیاتر لە 20 سەرکردەی وڵاتی جیهان ڕێککەوتنامەی غەززە لە لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ واژۆ کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت






