
ئەو کەسانەی دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی ئۆکتۆبەری 2025 بڵاویانکردەوە، ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە پێنج تۆمەتبار لەسەر سێ تاوانی جیاوازی کوشتن دەستگیر بکەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری هەولێر و دەوروبەری ڕوویاندابوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سێ کات و شوێنی جیاواز چەند ڕووداوێکی کوشتن لە شاری هەولێر و دەوروبەری ڕوویاندا، لەسەر ئەم تاوانە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولير، دەستیان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد، لە هەڵمەتێکدا توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ بەپێی بەیاننامەکە، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوونی چڕ و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، تیمە هاوبەشەکان توانیویانە سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم سێ ڕووداوە دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ڕووداوی کوشتن لە نزیک بازگەی شێراوە: دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع.ع.ع) و (ع.ع.ع) کە شوفیری هێڵی (بەغداد-هەولێر) بوون، لەسەر کێشەی کارکردن لەگەڵ چەند شوفێرێکی دیکەدا تووشی دەمەقاڵێ بوون. لە ئەنجامی ئەم کێشەیەدا، هاوڵاتییەک بەناوی مؤید عەبدوڵا علیاوی کە وەک ناوبژیوان لەنێوان لایەنەکاندا بووە، کوژراوە. هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک میدیای عەرەبیدا سەبارەت بەم ڕووداوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
- ڕووداوی کوشتن لە بازاڕی کۆتر: تۆمەتبار (أ.هـ.ح) لە ڕێکەوتی 27ی ئۆکتۆبەری 2025، لە بازاڕی "کۆتری سەلام" لە شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، هاوڕێیەکی پێشووی خۆی بەناوی یوسف دەهلەوی کوشتووە.
-کوشتنی هاوڵاتییەکی سووری: دوو تۆمەتباری دیکە بەناوەکانی (ج.م.م) و (م.م.م) کە خەڵکی وڵاتی سوریان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، هاوڵاتییەکی دیکەی سورییان بەناوی شاهین حوسێن کوشتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە





