ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاو کرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
بە بیانووی کردنە ئامانجی هێزەکانیان لە شاری ڕەفەح، دوای ڕاوێژپێکردن بە بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتەکەی، بنیامین نەتانیاهۆ فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کرد بە توندی بۆردوومانی کەرتی غەززە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو هەفتە لە وەستانی شەڕ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای کوژرانی ئەفسەر و سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ڕەفح لە باشووری کەرتی غەززە.
بەپێی فەرمانەکەی نەتانیاهۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر کەرتی غەززە و چەند ناوچەیەکی کەرتەکەی بۆردوومان کرد.
لێدوانی فەرمییەکان؛ بەرپرسێکی ئیسرائیل بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاند، پێش هێرشەکان ئیسرائیل ئیدارەی سەرۆک ترەمپ ئاگادارکردووەتەوە.
فریاگوزاری کەرتی غەززەش دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکە نۆ کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات؛ بزووتنەوەی حەماس ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هێرشمان نەکردووەتە سەر سەربازانی ئیسرائیل و دووپاتی دەکەینەوە بە ئاگربەست پابەندین، داواشیان لە وڵاتانی نێوەندگیر کرد فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی پابەندبێت بە ئاگربەستەوە.
لەلایەکی دیکە؛ ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش هۆشداری دایە حەماس کە بە هێرشکردنە سەر سەربازەکانمان حەماس "هێڵی سووڕی تێپەڕاندووە و باجی قورس دەدات" و بەهێزێکی زۆرە وەڵامیان دەدەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئیدارەی ترەمپیش دڵنیاییدا ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوام دەبێت و جەی دی ڤانس جێگری ترەمپ وتی، ئەوەی ڕوویداوە تەنیا وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بووە بۆ هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر سەربازێکی ئیسرائیلی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات





