زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم کارا کرا
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

هەزار و 368 قوتابی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم
ئاڤا نیوز
لە کاتژمێر12ی ئەمرۆوە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم، هاوشێوەی دەرچوانی هەرێمی کوردستان، دەتوانن داواکاری لەڕێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، زانکۆلاین بۆ ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم (کەرکوک، خانەقین، شەنگال) کارا کرا و تاکو ڕۆژی دوشەممە (2025/11/3) دەتوانن لە هەمان سایتی زانکۆلاین (regayzanko.com) داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
ئەمەش بزانە: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "ئەوانەی ناویان لە نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردوە بۆ هەر کێشە و گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە، دەرچوان دەتوانن سەردانی نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و ڕێنوێنیان پێشکەش دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: هەزار و 368 قوتابی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و ڕاستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لە هەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن و بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە






