
دیمەنی دۆخی ئەمنی پارێزگای سوەیدا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا کۆتاییهاتنی دووەم سەردانی تیمی خۆی بۆ سوەیدا ڕاگەیاند و دووپاتیکردەوە کە "ڕێژەیەکی زۆر" پێشێلکاری و سەرپێچی لە پارێزگاکەدا تۆمار کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیدا لە سووریا، بەمەبەستی زانینی پێشێلکارییەکان، تیمی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دووەم سەردانی بۆ ئەو پارێزگایە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای دەکات، گەڕی دووەمی خۆیان بۆ سوەیدا و کەمپی ئاوارەکان لە شارەکانی دیکەی سووریا کۆتایی پێهێناوە. لیژنەکە ڕایگەیاند، گوێیان لە شایەتحاڵیی "مەترسیدار"ـی خەڵکی ناوچەکە بووە سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە دژی هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجامدراون.
پێدراوە ڕاستییەكان: لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە "زۆرێک لە کردارەکان بە شێوازێکی دڕندانە و نامرۆڤانە ئەنجامدراون."
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە هەروەها ڕایگەیاند، کۆمەڵێک ڕاسپاردەی سەرەتایی زیادەی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە بەردەوامەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لە سایەی بەردەوامبوونی ئاوارەبوون و نزیکبوونەوەی وەرزی زستان.
لیژنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات قەبارەی پێشێلکاری و سەرپێچییەکان "زۆر گەورەن"، لێکۆڵینەوەکانمان هێشتا بەردەوامن.
باکگراوند: ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لەنێوان پێکهاتەی دروزەکان لە پارێزگای سوەیدا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە هەزار و 600 کەس کوژران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبوون. تاوەکو ئێستا دۆخی شارەکە ئاسایی نەبووەتەوە، ناوە ناوە هێرشیان دەکرێتە سەر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
25 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات






