سەرۆك بارزانی: ئه‌مجاره‌ش هێز و گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی نیشانی هه‌مووان دەدەینەوە
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

دیمەنی سەرۆک بارزانی لەگەڵ جەماوەری شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەشێك لە جەماوەر و چین و توێژەكانی دهۆك گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و پێكەوەژیان و ئایین و پێكهاتەكان كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 29-10-2025، سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی شاری دهۆکی کرد و لەگەڵ بەشێك لە جەماوەر و چین و توێژەكانی ئەو شارە کۆبووەوە.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه و هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه.
گوتیشی، پارتی هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاینه‌كردووه و به‌رپرسیاریه‌تیشی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه.
لەلایەکی دیکەوە: سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببێت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانیشی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی موچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێك سه‌ردانانه‌وینن .
زانیاریی زیاتر: له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی باسی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت.
سەرۆك بارزانی داوای لە ئەندام و لایەنگر و دەنگدەرانی پارتی كرد كە ئەمجارەش هێز و گەورەیی پێگەی پارتی نیشنانی هەمووان بدەنەوە، گوتیشی، هه‌ر كه‌سێكیش ویژدانی هه‌بێت، ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی پاراستن و ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له ئه‌ستۆی كێیه و ده‌شزانێت كێ خزمەتی كوردستانی كردووە.
جه‌ختیشی له شانازیكردن به‌م فه‌رهه‌نگه مه‌زنه له كوردستان و زیاتر چه‌سپاندن و به‌رده‌وامیدان به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






