سه‌رۆك بارزانی: پێویسته بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێینه‌وه و دیكتاتۆریەت ڕەت دەكەینەوە
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ به‌شێك له چین و توێژه‌كانی نه‌ینه‌وا و شنگال
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی بە پێویستی دەزانێت هەمووان بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێنه‌وه و ڕایدەگەیێنێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵێن نه فیدراڵی و نه ده‌ستوور و نه هه‌رێم هه‌بێت، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆریه‌ت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه."
چیرۆكی سەرەكی: ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 29ـی تشرینی یەکەمی 2025، له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له چین و توێژه‌كانی نه‌ینه‌وا و شنگال كۆبووه‌وه و وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی لە وتارەكەیدا، ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێكشكاندنی داعش و ڕزگاركردنی ناوچەكانی نەینەوا و شنگالی بەبیر خەڵكی ئەو ناوچانە هێنایەوە و پێی وتن: "بینیتان چۆن پێشمه‌رگه به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كان كرد و له پێناو به‌رگریكردن له به‌ها و ڕووحی هاووڵاتییان له نه‌ینه‌وا و دهۆك و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه، گیانیان به‌خشی؛ پێشمه‌رگه 12 هه‌زار شه‌هید و برینداری له شه‌ڕی دژی داعش دا."
وتیشی، "سەبارەت بە ئێمه نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵ به دانیشتووان و خاكه‌كه‌ی گرنگیی تایبه‌تیی هه‌یه و ئه‌مه درێژكراوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه." هەروەها ئاماژه‌شی به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان كرد و له ڕووی پێكه‌وه‌ژیان، نه‌ینه‌وای به عێراقێكی بچووكراوه وه‌سف كرد.
بەشێكی دیکە لە وتەكانی سەرۆك بارزانی:
٠ پێشمه‌رگه 12 هه‌زار شه‌هید و برینداری له شه‌ڕی دژی داعش دا.
٠ هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ هه‌موو هاووڵاتییان بێ جیاوازی.
٠ هەرێمی كوردستان هه‌ر به په‌ناگه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی بێ جیاوازی ده‌مێنێته‌وه.
٠ داعش تاوانی دڕندانه‌ی ئه‌نجامدا و زیانی به دۆخه‌كه و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان گه‌یاند، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزان له هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و كۆسته تێپه‌ڕێنرا.
٠ ناكۆكی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات شتێكه و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیی گه‌ل شتێكی دیكه‌یه و نابێت هیچ دۆخێك كاریگه‌ریی بكاته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه پیرۆزه.
٠ هیواخوازم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رئه‌نجامێكی جیاوازی له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو لێبكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به هه‌رسێ بنه‌مای: هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان.
٠ ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی دیاریكردووه و به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه كه پشتگیریی ئه‌م ده‌ستووره بكه‌ین و شانازیی پێوه‌بكه‌ین .
٠ پێویسته بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵێن نه فیدراڵی و نه ده‌ستوور و نه هه‌رێم هه‌بێت، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆریه‌ت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
٠ كاندیدانی پارتیم ڕاسپاردووه هه‌ر نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان نه‌بن، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراق و پێكهاته‌كان بكه‌ن.
٠ هیچ رۆژێك و هیچ جارێك په‌نامان بۆ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نه‌برد كه هاووڵاتیی عێراق ئازار بدات له هیچ شارێكی عێراقی له باشووری عێراق تا باكوور.
٠ده‌نگ به‌و لایه‌نه و به‌و كه‌سه بده‌ن كه خزمه‌تتان ده‌كات و وای ده‌بینن كه ده‌توانێت به‌رگری له مافه‌كانتان بكات، ئه‌مه بۆ ئێوه جێهێڵدراوه و ئازادیی ته‌واوتان هه‌یه.
٠ گوێ ناده‌ینه هەندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه و ئه‌مه تای هه‌ڵبژاردنه و هیچ نرخێكیان نییه.
٠ ئەوانەی هەڕەشە دەكەن، نوێنه‌رایه‌تیی ڕای هاووڵاتییان ناكه‌ن به تایبه‌ت ڕای شه‌قامی عه‌ره‌بی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






