
نمایشکردنی هەناری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستیپێکرد و چاوەڕوان دەکرێت نزیکی 300 هەزار کەس لەوماوەیەدا سەردانی بکەن، هاوکات پێشبینیش دەکرێت قازانجێکی ئابووری گەورەش بۆ سنوورەکە دەستبەر بکات.
وێنە گەورەکە: فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ ئامادەکاریی زیاتر کراوە و زیاتر لە 500 کەپر و کۆشک بۆ جووتیاران دابینکراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت هاتنی هاووڵاتیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر بکات.
چی ڕوودەدات: هەر لەچوارچیوەی ئامادەکارییەکان فێستیڤاڵەکە دوو هۆتێل و یەک مۆتێل و 30 خانوو و شوقەی گەشتیاری مۆڵەتیان وەرگرتووە، 16 کابینەی گەشتیاری لە ئەحمەدئاوا و 24 کابینەی گەشتیاری لە هاوینەهەواری ئاوێسەر ئامادەکراون، 22 ڕێستۆرانت، هەشت خواردنی خێرا، فاست فوود و 23 کافتریا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە مۆڵەتیان پێدراوە و ئامادەن بۆ خزمەتکردنیی گەشتیاران.
ئەمەش بزانە: ئەستێرەکانی ئاڤاش لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەن و لەماوەی سێ ڕۆژدا ڕووماڵێ ناوازە پێشکەش بە بینەرانمان دەکەن لە شاشە و سۆشیاڵ میدیا.
ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەویی باخی هەناری هەیە، پارێزگای هەڵەبجە پشكی شێری بەردەكەوێت كە زیاتر لە 10 هەزار 600 دۆنم زەوی داچێنراو بە هەناری هەیە، هەر دۆنمێك زەوی دوو تا سێ تۆن هەنار بەرهەمەكەیەتی، و لە بەناوبانگترین جۆرەکانی هەناری هەڵەبجەش ساڵەخانی، ئەمریکی و لاڕەشەیە، دوای هەڵەبجە، هەناری شەقڵاوە و زاخۆ و دهۆك لە باشترین جۆری هەناری هەرێمی كوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





