
دیزاینی یاریگا نوێیەکەی زاخۆ
ئاڤا نیوز
كارگێڕیی یانەی وەزرشیی زاخۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پرۆژەیەكی پێشنیاز كردووە بۆ دروستكردنی یاریگایەکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ یانەی زاخۆ كە شوێنی دانیشتنی بۆ 40 هەزار كەس هەیە، ئێستا كار بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر دروستكردنی یاریگەكە دەكرێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: پێگەی فەرمیی یانەی وەزرشیی زاخۆ، دیزاینی پێشنیازكراوی یاریگاكەی بڵاوكردووەتەوە كە لەسەر شێوازی ئۆڵۆمپی دروست دەكرێت و جگە لە چیمەنی یاریگەی تۆپی پێ، تارتانی ڕاكردنی لەخۆگرتووە و لە هەشت تراك (بازنەی ڕاكردن) پێكهاتووە.
زانیاریی زیاتر: درێژی چیمەنی یاریگاكە 105 مەتر دەبێت و پانیەكەشی 68 مەترە، 30 دەروازەی چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەی لەخۆگرتووە، بەرزترین كوالێتی كەرەستە و چیمەنی سەردەمیانە لە دروستكردنی یاریگاكە بەكاردەهێنرێت.
بۆچی گرنگە: ئێستا زاخۆ بە یەكێك لە بەهێزترین تیپەكانی تۆپی پێی عێراق دادەنرێت و یانەكە هەوادارێكی زۆری لە سەرانسەریی كوردستاندا هەیە. بەتەواوبوونی یاریگاكە، ژمارەیەكی زۆرتری هەوادارانی یانە سوورپۆشەكەی پردی دەلال دەتوانن لەكاتی یارییەكانی یانەكە ئامادە بن، بەوپێیەی یاریگاكەی ئێستای، شوێنی دانیشتنی بۆ 25 هەزار هاندەر هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






