ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بۆ ئاڤا: کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدان حەرامە
- کوردستان
- 30 تشرینی یەکەم

نموونەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی یەکێتی زانایانی کوردستان لەبارەی مامەڵەكردن بە كارتی دەنگدانەوە، تایبەت بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدان بە حەرام دەزانێت و ئەو پارەیەشی كە لەو ڕێگەوە دەستدەكەوێت، حەرامە.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق باسوخواسی كڕینی كارتەكانی دەنگدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن چەند كاندیدێكەوە بڵاوبووەوە، هاوكات دەنگۆی ئەوە هەبوو لە هەرێمی كوردستانیش كاری لەمجۆرە كرابێت.
لێدوانی فەرمی: د. عەبدوڵڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ئاڤای وت، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، فەتوایێکی تایبەتی لەسەر ئەم پرسە دەرکرد و تێیدا کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان بە حەرام دەزانێت و ئەو پارەیەشی کە لەو ڕێگەیەوە بەدەست دەکەوێت حەرامە.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی یەکێتی زانایان وتیشی، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە فەتواکەیدا سێ خاڵی ڕوونکردووەتەوە کە تێیدا ئاماژە بە حەرامی ئەو کارانە دەکات:
یەکەم: دەنگدان ئەمانەتێکە لە ئەستۆی هاووڵاتیان و فرۆشتنی کارتی دەنگدان خیانەتە لە گەل و وڵات.
دووەم: خراپ بەکارهێنانی مافێکی شەرعی و یاساییە و هۆکارە بۆ تەزویر و ساختەکردن و گەیشتنی کەسانی ناشایستە بۆ پەرلەمان.
سێیەم: فرۆشتنی کارتی دەنگدان لە ڕووی یاساییەوە پێچەوانەی یاسایی هەڵبژاردنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






