
ئاڤا نیوز
شەپۆلێكی سەختی سەرما و زوقم پارێزگای قەرسی لە باكووری كوردستان گرتووەتەوە، و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی بارینی بەفر لە بەرزاییەکانی شاری قەرس، گوندەکانی ناوچەکە بەرگی سپیان پۆشی و، ئەمەش لەپاڵ ئەوەی دیمەنێکی جوان و قەشەنگی بە گوندی بۆرلوک بەخشیوە، هاوكات كاریگەری سەرماكە بەجۆرێكە كە لە ناوەندی شارەكە، ئۆتۆمبێل و گژو گیا و نەمامەكان، شەختە و زوقمیان گرتووە و لە بەشێكی پارێزگاكەش، جامی ئۆتۆبێلەكان بەستوویەتی.
بینراو و بیستراو: بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، لە قەزای ساریکام سەر بە پارێزگای قەرس، پلەی گەرما لەكاتی شەودا، بۆ خوار شەش پلەی ژێر سفری سەدی دابەزی، بەهۆیەوە جامی ئۆتۆمبێلەکان بەستوویەتی و ڕووەکەکان زوقمیان گرتووە. ژمارەیەک هاووڵاتیش بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەستن، بە بەتانی و فەرش دایانپۆشیوە.
زانیاریی زیاتر: ناوچەی ئاجیسو کە پێنج کیلۆمەتر لە قەزای ساریكامەوە دوورە، ئاوی ڕووبارە بچووکەکان بەستوویەتی و، چیاکانی سوپهان و کۆسە ڕەنگی سپیان پۆشی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





