
دیمەنی كۆنكرێتكردنی گۆڕەپانی غازی كلۆر لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ
ئاڤا نیوز
تیمەكانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، دەستیانكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گرنگ لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ كە زامنی پاراستنی وێستگەكە دەكات لە مەترسیی جۆراوجۆر.
بۆچی گرنگە: بەهۆی هەستیاریی غازی كلۆر كە لە خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە بەکاردەهێنرێت، پێویستە لە شوێنێكی سەلامەت و دوور لە بەركەوتنی بە هەر ماددەیەكی دیكە هەڵبگیرێت و کۆگا بكرێت، بۆ ئەمەش دووبارە نۆژەنكردنەوەی گۆڕەپانی هەڵگرتنی گازی كلۆر لە وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ، پێویست بوو.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی تەنگەتاوی پارێزگای هەولێر، تیمەكانمان دەستیانكرد بە خاوێنكردنەوە و پڕكردنەوە و كۆنكرێتكردنی گۆڕەپانی غازی كلۆر لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ بەشێوەیەكی ستاندارد، كە پێشتر بەشێوەیەكی نائەندازەیی دروستكرابوو، بەهۆی داخورانی ئاسن و ماددەی دیكەی بەكارهێنراو، مەترسیی پیسبوون و ڕووداوی نەخوازراوی لێ دەكرا.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، هەر لەچوارچێوەی پرۆژەكە، دیواری پاڵپشتی لە وێستگەی پاڵاوتنی ئیفراز سێ دروستكرا، لەپێناو ئەوەی هیچ ماددەیەك نەچێتە ناو غازی كلۆرەوە.
ئەوەش بزانە: ئەندازیار ڕابەر حوسێن باسی لەوەشكرد، شوێنی كۆگای گازی كلۆر لە هەردوو وێستگەی ئاوی ئیفرازی یەک و دوو، كۆنە و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەوانیش نۆژەن دەكرێنەوە.
باكگراوند: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە ساڵی 2007 بونیادنرا، بەر لە پرۆژەی فریاكەوتنی خێرای ئاوی هەولێر، سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێر بوو، کە دەکاتە 40%ـی دانیشتووانی شارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات






