سەرۆك بارزانی: مێژوو ئیسپاتی کردووە یەکلایەن ناتوانێت حوکمی عێراق بکات
- کوردستان
- 31 تشرینی یەکەم
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ چین و توێژەکانی زاخۆ، سەرۆك مەسعود بارزانی وتی، "عێراق بەدەستوور و (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان)ـەوە پابەند نەبووە بۆیە تووشی ئەو هەموو كێشەیە بووەتەوە، هەموو لایەکیش بزانن، كە پیلانگێڕی لەسەر كوردستان بەردەوامە."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 31-10-2025 سەرۆك مەسعود بارزانی، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لەگەڵ چین و توێژ و كەسایەتییەكانی كۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ئەو ڕاگەیێنراوەبێ کە بارەگای بارزانی بڵاویکردوەتەوە، سەرۆک بارزانی بۆ چین و توێژەکانی زاخۆ وتویەتی، لە هەموو هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو پارتی هەر یەكەم بووە و ئەمجارەش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقمان لەپێشە، دەمانەوێت هێزی پارتی لەم هەڵبژاردنە نیشانی هەموو لایەک بدەین.
سەرۆک بارزانی لە وتارەکەی ئەمانەشی وت:
٠ زاخۆ دڵ و ڕوحی ئێمەیە و ئەم شارە قوربانییەكی زۆری بۆ ئازادی كوردستان و لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش داوە، بۆیە خۆمان بە قەرزاری زاخۆ دەزانین و لەسەرمان پێویستە خزمەتی زاخۆ و هەموو كوردستان بەبێ جیاوازی بكەین.
٠ هەموو لایەک بزانن، كە پیلانگێڕی لەسەر كوردستان بەردەوامە، ئەگەر جاران بە رێگەی سەربازی و شەڕ بوو، ئێستا لە ڕێگەی ماددەی هۆشبەر و بێ ئومێدكردنی خەڵك و لاوازكردنی ئینتیما و بڕینی مووچە و هەوڵدان بۆ برسیكردنە، ئەركی هەموولایەكمانە كە ڕێگە لەم جۆرە پیلانانە بگرین و ڕێگە نەدەین كۆمەڵگەی كوردستان بە ماددەی هۆشبەر تووشی هەڵتەكان و نائومێدی بكرێت.
٠ ساڵی 2002 هەموو لایەکمان لە کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆن لە لەندەن لەسەر سێ بنەما زۆر گرنگ ڕێككەوتین، كە دەبێ عێراق بە هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەكرا، دوای هەوڵێكی زۆر دەستووری هەمیشەیی عێراق ئامادەكرا و خەڵكی عێراق دەنگی لەسەردا، بەداخەوە دەستووریش وەك پێویست ئیلتیزامی پێنەكرا، بۆیە عێراق تووشی ئەو هەموو كێشەیە بووەتەوە، ئێستاش و داهاتووش ئەگەر دەوڵەتی عێراق لەسەر ئەو سێ بنەما بەڕێوەنەچێت، كێشەكانی قەت چارەسەر نابن، چونكە مێژوو ئیسپاتی كردووە كە یەكلایەن ناتوانێت حوكمی عێراق بكات.
٠ ئومێدمان زۆرە بە پشتیوانی میللەتی خۆمان بەردەوام دەبین و دەبێت كوردستان یەك هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك حكومەت و یەك هێزی پێشمەرگەی هەبێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرۆک بارزانی چیرۆکی ئەنفالکردنی چەند کریستیانێکی باسکرد و وتی، چەند کەسێکی گوندی (بێدیال) کە گوندێکی مەسیحی ئاشوورییەکانە لەگەڵ ڕەشبگیرییەکەی ئەنفال لە دەڤەری بارزان دەستگیر کرابوون، بەرپرسی ئەمنیی ئەو ڕەشبگیرییە پێی وتبوون، کە ئيوە مەسیحین و بڕۆن ئازادن، بەڵام ئەوان گوتبوویان ئێمەش بارزانین و چارەنووسمان لەگەڵ بارزانییەکان یەک چارەنووسە، سەرەنجام ئەوانیش لەگەڵ بارزانییەکان ئەنفال کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا





