پێشبینی دەکرێت ژمارەی سەردانکەرانی فێستیڤاڵی هەڵەبجە بگاتە نیو ملیۆن
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

گەشتیارێک کە کوردانە خۆی گۆڕیوە و بەشداریی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەی کردووە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، لە یەکەم و دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتیان بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کرد، پێشبینی دەکرێت نزیکەی 500 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکە بکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجەیە، ئەمساڵ ئامادەکاریی زیاتر کراوە و زیاتر لە 500 کەپر و کۆشک بۆ جووتیاران دابینکراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت هاتنی گەشتیاری ناوخۆی و دەرەکی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بێت.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشبینی دەکەین ئەمساڵ نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار سەردانمان بکات، ساڵی پار نزیکەی 300 هەزار گەشتیار بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لەچوارچیوەی ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە دوو هۆتێل و یەک مۆتێل و 30 خانوو و شووقەی گەشتیاری مۆڵەتیان وەرگرتووە، 16 کابینەی گەشتیاری لە ئەحمەدئاوا و 24 کابینەی گەشتیاری لە هاوینەهەواری ئاوێسەر ئامادەکراون. هاوکات 22 ڕێستۆرانت، هەشت خواردنگەی خواردنی خێرا، فاست فوود و 23 کافتریا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە مۆڵەتیان پێدراوە و ئامادەن بۆ خزمەتکردنیی گەشتیاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەوی باخی هەنار هەیە، پارێزگای هەڵەبجە پشكی شێری بەردەكەوێت كە زیاتر لە 10 هەزار 600 دۆنم زەوی داچێنراو بە هەناری هەیە، هەر دۆنمێك زەوی دوو تا سێ تۆن هەنار بەرهەمەكەیەتی.
لە بەناوبانگترین جۆرەکانی هەناری هەڵەبجەش بریتین لە؛ ساڵەخانی، ئەمریکی و لاڕەشەیە، دوای هەڵەبجە، هەناری شەقڵاوە و زاخۆ و دهۆك لە باشترین جۆری هەناری هەرێمی كوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات






