
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سبەینێ یەکشەممە سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆببێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە وێنەیەکی دەست ئاڤا کەوتووە، "وەزیری دەرەوەی تورکیا سبەی یەکشەممە 2025-11-2، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت هەردوولا تاوتوێی گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانە بکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدیهاتوون لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و ناوچەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سەردانەی فیدان لە کاتێکدایە، ڕۆژی 26-10-2025، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی حەشدی شەعبی، لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کرایەوە.
ئەمەش بزانە: پێش سەردانەکەی فەیاز بۆ ئەنقەرە، ڕۆژی 2025-10-10، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. تێیدا پرسی ئاو و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






