وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئیسرائیلین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی دووەم

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئامادەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئیسرائیلین و دڵنیاین گەر هێرش بکات دووبارە شکست دەهێنێت.
وێنە گەورەکە: لەدوای شەڕی 12 ڕۆژەی نێوانیان، ئیسرائیل و ئێران بەتایبەت ئێران لە ئامادەکاری تەواودان بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕواننەکراو بۆ سەر یەکتر.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: چاوەڕوانی هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانە و هێرش لە ئیسرائیل دەکەین، دڵنیایش دەدەین هەر هێرشێکی نوێ بکرێت، ئیسرائیل تووشی شکستێکی دیکە دەبێت، شەڕی ئەم دواییە دەرفەتێک بوو بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکەکانی ئێران بە کردەوە.
زانیاریی زیاتر: دەربارەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: ئێمە ئارەزووی دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە و دەتوانین لە ڕێگەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ بگەینە ڕێککەوتن، ناتوانین پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنین، "ئەوەی لەڕێگەی شەڕەوە بەدەست نەهێنرێت، ناتوانرێت لەڕێگەی سیاسەتەوە بدرێت" ئێمە تەنیا بیر لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان دەکەینەوە و دەمانەوێت گەشە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان بدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
32 خولەک لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ڕێکكاری تووند دژی سەرپێچیکاران لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا دەگرێتەبەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای داعش لە دیمەشق دەستگیر دەکرێت





