محەممەد حاجی مەحموود: کورد هەرگیز عێراقی نەبووە و عێراقیش نییە

شەیری بکە لە:
محەممەد حاجی مەحموود: کورد هەرگیز عێراقی نەبووە و عێراقیش نییە

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا کوردستان ئاوەدانە و خەڵکەکەی لە دەستی ڕەشی دوژمن ئازادە، بەڵام نیوەی خاکەکەمان لە ژێر دەستی ناحەزانە. بۆیە کورد هەرگیز عێراقی نەبووە و عێراقیش نییە.

وێنە گەورەکە: بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕۆژەکانی کۆتایی نزیک دەبێتەوە و حیزبەکان بەردەوامن لە بانگەشەکردن، حیزبی سۆسیال لە چەند شارێک بانگەشەی هەڵبژاردنی کردووە و ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کوردستان ئاوەدانە و خەڵکەکەی لە دەستی ڕەشی دوژمن ئازادە، بەڵام پێویستە خەڵک لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان بەردەوام بن، چونکە نیوەی خاکەکەمان لە ژێر دەستی دوژمن و ناحەزانە.

محەممەد حاجی مەحموود ئەمانەشی وت:

٠ ئەو سەرژمێرییەی 20 و 21-11-2024، لە کوردستان و عێراق کرا، سنووری کوردستان لە قۆرەتوو، بانی مەقان، شێراوە، عەوێنە، فایدە دانراوە، بەڵام کەرکووک، موسڵ، جەلەولا، جەبارە، دیالە، سنجار، مەخمور، گوێر، دوبس، دووزخورماتوو، سەعدییە لەسەر عێراق دانران، لە کاتێدا ئەو ناوچانە هێندەی ناوچەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان کوردیان تێدایە.

٠ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان لە سەرژمێریدا بە عێراقی دانراون، بەڵام کورد هەرگیز عێراقی نەبووە و عێراقیش نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ