بافڵ تاڵەبانی: هەولێر پڕۆژەی بۆ چییە کاتێک ئازادی نەبێت؛ ئومێد خۆشناو وەڵامی دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەهەولێر بەشداری لە ئاهەنگێکی حیزبەکەی کرد و وتی، هەولێر ڕێگاو بان و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بینای بەرزی بۆ چییە کە ئازادی تێدا نەبێت، پارێزگاری هەولێریش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، پێم سەیرە دوای لالەزار سەرۆکی یەکێتی باسی ئازادی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر بەشداری ئاهەنگێکی حیزبەکەی کرد و باسی ئازادی و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری کرد.
پەیامی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی هەرچەندە بە ئاشکرا ناوی پارتی نەبرد، بەڵام وتی، هەولێر ڕێگاو بان و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بینای بەرزی بۆ چییە کە ئازادی تێدا نەبێت، بەڵێنی بە کادیرانی یەکێتیش دا، لە هەفتەیەکدا جارێک سەردانی هەولێر بکات، بۆ بەرگریکردن لە کورد و تورکمان و مەسیحییەکانی هەولێر.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وەڵامی پەیامەکەی دایەوە و وتی، ئێمە چاوەڕوان بووین، سەرۆکی یەکێتی بڵێ ئەو ئاوەدانیەی لە هەولێر هەیە دەیگوازمەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆمان، نەک بەو شێوەیە قسە بکا، کە پرۆژەی پێ ناکرێ با سەیری پرۆژەکانی ئێمە بکات.
لەبارەی ئازادیش، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، پێم سەیرە دوای لالەزار سەرۆکی یەکێتی باسی ئازادی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا




