بۆ زانینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆمیسیۆن لەڕێگەی ئاڤاوە لایەنە سیاسییەکان ئاگادار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

دیمەنی دەنگدەرێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنەکەی 11ـی ئەم مانگە لایەنە سیاسیەکان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشتنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە سات بە سات ئەنجامی دەنگەکانیان وەربگرنەوە، ئەویش لەڕێگەی بارکۆدێکەوە دەبێت کە بە نوێنەرەکانیان لەسەر سندووق دەدرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد کراوە و بەهۆیەوە لایەنەکان دەتوانن سات بە سات ئاگاداری ئەنجامەکانی ناوی بنکەکانی دەنگدان بن، ئەوەش شەفافیەتی هەڵبژاردنەکە زیاتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، ئامێرەکانی دەنگدان 'شریتێک' دەردەکەن کە بارکۆدێکی لەسەرە، ئەو بارکۆدەش دەدرێت بە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.
وتیشی، نوێنەری لایەنەکانیش لەسەر هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەتوانن ئەپڵیکەیشتنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەزێنن و لەڕێگەی ئەو بارکۆدەوە دەتوانن سات بە سات هەموو ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




