نێچیرڤان بارزانی: ناوچەگەرێتی لای پارتی شوێنی نابێتەوە و ڕەتی دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، لە بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سلێمانییەوە چەند پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: خەمی خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە خەمی پارتییە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە بۆ پشتگیری لە لیستی 275 پارتی و ناساندنی 36 کاندیدی بازنەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: خەمی خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە خەمی پارتییە، خەڵکی ئەم ناوچەیە خاوەنی پارتین، پارتیش خاوەنی ئێوەیە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: ناوچەگەرێتی لای پارتی شوێنی نابێتەوە و ڕەتی دەکەینەوە و لای پارتی ئەو بابەتە نەماوە و نامەوێت شتێک بمێنێت بەناوی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد، بەڵکو دەبێت یەک زۆنمان هەبێت کە ناوی زۆنی کوردستان بێت.
"پارتی لە هەرکوێ بێت ئاوەدانی و خزمەت زیاتر دەبێت، بە هەموو دەستکەوت و خزمەتگوزارییەکان لە هەرکوێ بێت دڵخۆش دەبین، نامانەوێت جیاوازی لە هیچ کوێیەک بکرێت."
نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا ئەمانەشی وت:
٠ داواکاریی خەڵکی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ئەرکی سەر شانمانە.
٠ دەمانەوێت دەنگی پارتی لەم ناوچەیە زیاد بکەین.
٠ پارتی لە هەر کوی بێت ئاوەدانیی زیاتر دەبێت.
٠ پارتی بڕوانامەی ئاوەدانیی لە خەڵکی کوردستان وەرگرتووە.
٠ هەموومان قەرزاری سلێمانین.
٠ سلێمانی شاری وزە و دەستپێشخەرییە.
٠ لەم دەڤەرە دژایەتیی زۆری پارتی کراوە.
٠ پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ لە سلێمانی خۆشەویستر دەبێت.
٠ پارتی هێزی ڕاستەقینە و سەنگی کوردستانە لە بەغدا.
٠ پارتی دەیەوێت حکومەتی عێراق دەستوور جێبەجێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
31 خولەک لەمەوپێش

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
51 خولەک لەمەوپێش

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
52 خولەک لەمەوپێش

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
53 خولەک لەمەوپێش

براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە





