مەسرور بارزانی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە و باسی هێرشکردنە سەر لالەزار دەکات بە تۆپ و تانک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ئەوانەی داوای ئازادی دەکەن دەبێت خۆیان خاوەن بڕیاری خۆیان بن، ئازادی ئەوەیە بۆ کوردستان تێبکۆشیت نەک بە تۆپ و تانک بچیتە سەر هۆتێلێک.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کەرنەڤاڵی جەماوەری بۆ پشتگیری لە لیستی 275ـی پارتی لە شەقڵاوە وەڵامی قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دایەوە کە لە بانگەشەی حیزبەکەی گوتبووی، " هەولێر باڵەخانە و شەقامی فراوانی بۆچییە کە ئازادی تێدا نەبێت".
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکەی پارتی ڕایگەیاند: ئەوانەی داوای ئازادی دەکەن دەبێت خۆیان ئازادبن، ئازادیش ئەوەیە بۆ کوردستان تێبکۆشیت نەک بە تۆپ و تانک بچیتە سەر هۆتێلێک.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی باسی لەوەشكرد: حکومڕانی بە کەسی دیکە ناکرێت جگە لە پارتی، چونکە دەبێت ئەوە بزانن ئەوەی ئامادەبووە خاک بفرۆشێت چۆن ئێستا دڵسۆزی خاکەکەی دەبێت؟
٠ لەسەر ئەوەی وتوومانە کەرکووک داگیرکراوە لای خەڵکە شۆڤێنییەکان پەلامار دراوین، دە جاری دیکە دەیڵێینەوە کەرکووک کوردستانە و کەرکووک داگیرکراوە، بە دەنگی خەڵک و جێبەجێکردنی دەستوور کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان دەگەڕێنینەوە.
٠ ڕێگریکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستکەوت نییە، ئەوانەی دەڵێن ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت دەکەین ئەوانەن کە داوای پۆست دەکەن، دەبێت ئەوە بزانن ئەو لایەنانە بۆ دەستکەوتی تایبەتی و پۆست ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەکات
- ڕاپۆرت
- 35 خولەک لەمەوپێش
کانگای ئاڵتوونی سوودان بووەتە خاڵی ناکۆکی زلهێزەکانی جیهان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
1 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەکات
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی هەولێر چەند ڕۆژێکە بێ کارەبان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کاندیدەی سکاڵای دژی سوودانی تۆمار کردبوو گەڕێنرایەوە کێبڕکێی هەڵبژاردن





