
دیمەنی ئامێری خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنیش بەرەو تەوابوون دەچن، داواش لە دەنگدەران دەکرێت، تا پێنجی ئەم مانگە کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ کونسوڵخانەکان و نێردە دبلۆماسییەکانی وڵاتان کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ڕێنمایی و شێوازی هەڵبژاردنمان بۆ کونسوڵخانەکان و نێردە دیبلۆماسییەکان ڕوونکردەوە و داوامان کرد ببنە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن. تا ئێستا 10 کونسوڵخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وەک چاودێر خۆیان تۆمار کردووە، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوو ئەوانی دیکەش خۆیان تۆمار بکەن.
نەبەر عومەر ئەمانەشی گوت:
٠ ٪98ـی ئامادەکارییەکان کراون، هەموو ئامێرەکان و پسوولەی دەنگدان گەیشتوون و پشکنین بۆ ئامێرەکان کراوە.
٠ بۆ ئەم هەڵبژاردنە کێشەی پەنجەمۆر دروست نابێت، چونکە بە دانانی ئامێرێک کە (فەیس ئایدی) دەخوێنێتەوە ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.
٠ لە شەشی ئەم مانگەوە قوتابخانەکان وەردەگرین و ئامێر و کەلوپەلە لۆجستییەکانیان بۆ دەگوازینەوە.
٠ قەدەغەی هاتووچۆ لە نیوان شارەکان و فرۆکەخانەکان نابێت.
٠ بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
٠ تا ئێستا تەنیا هەشت سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: نەبەرد عومەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەهیچ جۆرێک ساختەکاری لە هەڵبژاردن ناکرێت، کاتژمێر شەشی ئێوارە سندووقەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامەکان دەدات بەدەستەوە، دوای کاتژمێر شەش لەبەر چاوی چاودێران و نوێنەرانی لایەنەکان، هەموو سندووقەکان بە دەست ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: بەگوتەی بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تا 05-11-2025 کارتی دەنگدان وەردەگیرێتەوە، لە کۆی 388 هەزار کارتی دەنگدان، تەنیا 41 هەزار ماوە بگەڕێتەوە، لەو کارتانەشی گەڕاونەتەوە 25 هەزاریان لە بنکەکان وەرنەگیراونەتەوە، هەر کەسێکیش کارتی دەنگدانی پێنەبێت ناتوانێت دەنگ بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




