ئەو کاندیدەی سکاڵای دژی سوودانی تۆمار کردبوو گەڕێنرایەوە کێبڕکێی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 2 تشرینی دووەم

حوسێن کازم ناسراو بە حوسێن عەرەب
ئاڤا نیوز
دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا حوسێن عەرەب، کاندیدی دوورخراوەی هاوپەیمانییەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بگەڕێنێتەوە نێو کێبڕکی هەڵبژاردن.
چیرۆکی سەرەکی: حوسێن کازم ناسراو بە حوسێن عەرەب بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەی زانکۆ لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دوورخرابووەوە، ڕۆژی 1ـی ئەم مانگە، سکاڵای لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دژی سوودانی تۆمار کرد گوایە پێگە و سەروەتی دەوڵەتی لە بانگەشە بەکارهێناوە، دواتر گەڕێنرایەوە کێبڕکێی هەڵبژاردن.
نووسراوی فەرمی: دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە نووسراوێکدا ئاشکرای کردووە، بڕیاری گەڕاندنەوەی حوسێن عەرەب لەبەر ئەوە بووە بابەتی پشتڕاستکردنەوەی ڕەوایەتیی بەڵگەنامەکانی خوێندنی و پەیوەندیکردن بە لایەنی پەیوەندیدار "ڕەنگە کاتێکی زۆر بخایەنێت بەهۆی سرووشتی لێکۆڵینەوەکە"، کە ئەو ڕێکارانە ناکۆکن لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەنگدان.
زانیاریی زیاتر: حوسێن عەرەب لە خولی پێشوو و ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە و بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەسەر لیستی هاوپەیمانیی "ئاوەدانی و گەشەپێدان" بە سەرۆکایەتیی سوودانی بەربژێر بوو، دوای دوورخستنەوەی و تۆمارکردنی سکاڵای دژی سوودانی، هاوپەیمانیەتییەکە ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




