کۆمسیۆن: سزای پێشێلکردنی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگاتە دوورخستنەوە
- عێراق
- 3 تشرینی دووەم

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دەداتە کاندید و لیستە سیاسییەکان لە پێشێلکردنی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن، جەخت لەوە دەکاتەوە سزاکەی دەگاتە دوورخستنەوەی کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی هەینی 3-10-2025، وەک یەکەم ڕۆژ بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد و بەیانی ڕۆژی شەممە، 8-11-2025 قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، هەر بانگەشەیەک لەم ماوەیەدا پێشێلکارییەکی ڕوونە بۆ ڕێنماییە کارپێکراوەکان و وتی، "پێشێلکردنی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن کاندیدەکە دەخاتە ژێر سزای دارایی یان کارگێڕییەوە بەگوێرەی جۆری پێشێلکارییەکە".
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: زایر ڕوونیشی کردەوە کۆمسیۆن لەوانەیە ڕێوشوێنی تووندتر بگرێتەبەر کە دەگاتە دوورخستنەوەی کاندید لە پێشبڕکێی هەڵبژاردن، لە حاڵەتی گەیشتنی پێشێلکارییەکە بە ئاستی تاوانی هەڵبژاردن.
زانیاریی زیاتر: زایر داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکان و کاندیدەکان کرد پابەندی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن بن، بۆ ئەوەی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی دەنگدانێکی دادپەروەر و شەفاف بڕەخسێنن کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەران بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریارە 11ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵبژاردنە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




