چیرۆکی ئاشکراکردنی ناسنامەی گەنجە سووتاوەکەی لالەزار و ئاگادارکردنەوەی خانەوادەکەی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی ڕێکار عەبدولڕەزاق حەمەدئەمین. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، ناسنامەی تەرمی یەكێك لە چەكدارە كوژراوەكان، كە بە تەواوی سووتابوو و لە ڕۆژی ڕووداوەكەوە لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانییە ئاشکرا دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، کە چەند کەسێک کوژران و تەرمەکانیان سووتان، ئەمڕۆ دووشەممە، ناسنامەی یەکێک لە تەرمە سووتاوەکان لەلایەن پزیشکی دادی سلێمانی ئاشکراکرا.
لێدوانی فەرمی: بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەنجامی پشکنینی تەرمە سووتاوەکەی لالەزار هاتووەتەوە، خستوومانەتە بەردەستی دادوەر و بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە دەدات.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ئەو تەرمەی لە پزیشکی دادی سلێمانی پشکنینی DNAـی بۆ کراوە، دەرکەوتووە تەرمی چەکدارێکە بە ناوی 'ڕێکار عەبدولڕەزاق حەمەدئەمین' و تەمەنی 28 ساڵە، دانیشتووی گوندی پیرۆمەرە، لەناحیەی سمێلانی قەزای چۆمان.
ماوەی نزیکەی سێ مانگە دایک و باوکی ڕێکار شوێن و بارەگا و بەرپرسی یەکێتی نەماوە نەچن بۆ لایان بۆ سۆراخی کوڕەکەیان، لە کاتێکدا هەموو خێزانەکەی یەکێتی بوون، بەڵام کەس وەڵامی نەداونەتەوە.
مانگی ڕابردوو، ڕێکەوتی برای چووەتە سلێمانی، وتوویانە بڕۆ بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، پشکنینی DNA بکە، بەڵکو ئەمە براکەی تۆ بێت، ئەویش پشکنینەکەی کردووە و دەرکەوتووە تەرمە سووتاوەکە براکەیەتی.
دوای زیاتر لە دوو مانگ دڵنیابوونەوە کە هێزەکانی یەکێتی کوڕەکەیانیانی کوشتووە، بڕیارە سبەی بچن بۆ سلێمانی و تەرمی کوڕەکەیان لە پزیشکی دادی سلێمانی وەربگرنەوە و دواتر پرسەی لە سۆران بۆ دادەنێن.
باوکی ڕێکار، نزیکەی 20 رۆژ پێش ئیستا لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر لەگەڵ کەسوکاری ونبووەکانی دیکە گردبوونەوە، بەکوڵ دەگریا، چارەنووسی کوڕەکەی نەدەزانی، بەڵام تێستا چارەنووسی تەرمەکەی بە دیارکەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکار عەبدولڕەزاق لە ڕووداوی هێرشەکەی یەکێتی بۆ سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزار کوژراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ناسنامەی تەرمەکەی زانیوە، بەڵام بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بڕیاری داوە ئاشکرای نەکات.
ئەمەش بزانە: جگە لەم تەرمە سووتاوە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان کە بە ئاڤایان داوە، زیاتر لە 15 چەکدار لە شەڕەکەی لالەزار بێسەروشوێنن. بەشێکیان هێشتا لە ژیاندان، بەڵام شوێنی زیندانیکردنیان دیار نییە و کەس نەیبینیون. بەشێکی دیکەشیان کوژراون، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان ناکەنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: سلێمان موحسین، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەندین جار لە ڕێگەی ڕاگەیێنراوەوە ئیدانەی ئەو کردارە نامرۆڤانەمان کرد، چەندین جاریش لەسەر بێسەروشوێنانی شەڕەکە بەدواداچوونمان کرد، دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی بۆ ئێمە جێگای گومانن، لەمپەر دەخەنە بەردەم بابەتەكە و نزیكەی سێ مانگە تاوەكوو ئێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی بێسەروشوێنبووەكان ئاشكرا نەكردووە، لە مانگی یەکەم پێمانگووتن، گووتیان خەریکی رێکخستنەوەین، لە ئێمەیان شاردبووەوە، ئێمە دەمانزانی تەرمێکی سووتاو هەیە، بەڵام ناسنامەكەیان بە ئێمە نەگووت و شەڕی دەروونییان لەگەڵ خێزانەكە كرد. گوتیشی، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لە پێدانی زانیاریی ورد و ڕاست نەبوون.
باکگراوند: شەوی 21-8-2025، هێزەکانی یەکێتی چوونە سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزار، بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی سەر بە لاهوور جەنگی و هێزەکانی یەکێتی ڕوویدا، لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و سەدان کەسیش دەستگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
2 تشرینی دووەم

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لە تورکیا 17 کەس زیندانی دەکرێن






