لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردن: هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 3 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنی عێراق جەختی کردەوە، نابێت هێزە ئەمنییەکان بچنە نێو ناوەندەکانی دەنگدان، هاوکات دووپاتی کردەوە هەماهەنگییەکی زۆرباش لەگەڵ لایەن پەیوەندارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئاسایش لە ڕۆژی هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکان زۆرینەی ئامادەکارییەکانیان کردووە و 95%ـی کەرەستە و ئامێرەکانی دەنگدان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی دەنگدان.
لێدوانی فەرمی: فەریقی یەکەم ڕوکن قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هاوکات سەۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئەرکی پاراستنی بنکەکانی دەنگدانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە ئەستۆیە، هێزەکانی فیدراڵی و فڕۆکەوانیی سوپاش ئەركی گواستنەوەی كەرەستەكانی هەڵبژاردنیان لە ئەستۆیە.
ناوبراو گوتی، ناوەندی دەنگدان لە ناوچەکانی هاوبەش وەکو پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و مووسڵ لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان، هێزی هاوبەشی هەردوولا سەرپەرشتیی ئاسایشی ئەو ناوچانە دەکەن لە کاتی هەڵبژاردندا.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەو بەرپرسە، لە ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکاندا نابێت، تەنانەت دەروازە سنوورییەکانیش داناخرێن و هاتووچۆی ئاسمانیش ئاسایی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




