
جێگرانی سەرۆکی پارتی لە دهۆک دەبن
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی، ئەمڕۆ سێشەممە 4-11-2025، کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە دهۆک ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: بانگەشەی هەڵبژاردن تەنیا چوار ڕۆژی ماوە، حیزبە گەورەکان نزیک دەبنەوە لەوەی کەرنەڤاڵی جەماوەری بەرفراوان ئەنجام بدەن، لە هەڵبژاردنی ڕابردوو بەشێکی زۆری دەنگەکانی بازنەی دهۆک بۆ پارتی بووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دهۆک ئەنجام دەدات، هەردوو جێگرانی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئامادە دەبن. کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای تۆپی پێی یانەی دهۆک دەبێت و ئامادەکاریی تەواومان بۆ کەرنەڤاڵەکە کردووە.
بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەشڵێت: هەردوو هونەرمەند حەسەن شەریف و ئەلەند حازم، چەند گۆرانییەکی تایبەت پێشکەش بە ئامادەبووان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی بە لیستی ژمارە 275 لە پارێزگای دهۆک 22 بەربژێری هەیە و کێبڕکێ لەسەر 11 کورسی پارێزگاکە دەکات، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، پارتی هەشت کورسی پارێزگاکەی بەدەستهێنابوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لە پارێزگای دهۆک 778 هەزار و 846 کەس مافی دەنگدانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




