سوودانی: ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن هەرچەند بێت دەرئەنجامەکانی لە حکومڕانیدا پشتی پێدەبەسترێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕابردوو لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکان لە بەغدا،
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە خەڵک دەکات چالاکانە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و باشترین و گونجاوترین نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن، چونکە " ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن هەرچەندێک بێت، دەرئەنجامەکانی لە حکومڕانیدا پشتی پێدەبەسترێت".
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشممە ڕابردوو لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکان لە بەغدا، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ دەسەڵات بەدەستی گەلە و خەڵک بڕیار دەدات کە کێ نوێنەری بێت لە پەرلەمان بەوەش لە نەخشەی داهاتوو وڵات بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەشدار دەبێت، بۆیە بەشدارنەبوون لە هەڵبژاردن کارێکی ڕاست نییە چونکە ڕێژەی بەشداربوون هەرچەندێک بێت، دەرئەنجامەکان بۆ حکومڕانی پشتییان پێدەبەسترێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی داهاتوو پێویستی بە فراکسیۆنێکی پەرلەمانی گەورە و کاریگەر هەیە بۆ پشتیوانی پڕۆژە و کارنامەکانی حکومەت، لە سێ ساڵی ڕابردووشدا بە کار و پڕۆژەکان "ئومێدمان بۆ گەل گەڕاندووەتەوە، ئەویش لەڕێگەی پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سەرجەم بوارەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: لەم هەڵبژاردنە مەحاڵە ساختەکاری بکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: لەم هەڵبژاردنە مەحاڵە ساختەکاری بکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک






