
هاونیشتمانییەک لەکاتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ ڕۆژ پشوو دەداتە ئەو قوتابی و فەرمانبەرانەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەخوێنن یان دەوام دەکەن، ئەمەش بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوکاری و کارئاسانی بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د.توانا نەجەف وتیشی، بە نووسراو گشتاندنمان بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە و ئاگادارمان کردوونەتەوە، ئەمەش بۆ بەشداریکردنی ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەیە، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی 1-11-2025 تاوەکو 15-11-2025، واتە 15 ڕۆژ ڕێگەپێدان بەو قوتابیانە دەدات کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، ماوەکەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
باکگراوند: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




