
هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان؛ وێنەکە ئەرشیڤە و کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تەنیا دوای پشتڕاستکردنەوەی کارتی دەنگدان، وەرگرتنی پەنجەمۆری دەنگدەر و دڵنیابوونەوە لەوەی ناوی لە لیستی بایۆمەتری هەیە، هاووڵاتی دەتوانێت دەنگ بدات، ئەوەش هەموو گومانێک لەسەر بوونی ساختەکاری لەم هەڵبژاردنەدا دەڕەوێنێتەوە و مەحاڵە ساختەکاریی بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە سێشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، ئێستا ملیۆنێک کارتی دەنگدان ماون تا بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش بکرێن، بەڵام تەنانەت ڕۆژی سێشەممەش کە ڕۆژی هەڵبژاردنە تیمەکانیان لەناو بنکەکانی دەنگدان دەبن بۆ ئەوەی کارتەکان بە دەنگدەران بدەنەوە، چونکە بەبێ ئەو کارتە بەهیچ شێوەیەک هاووڵاتی ناتوانێت دەنگ بدات.
دەشڵێت، هاووڵاتی بۆ ئەوەی دەنگ بدات، دەبێت وردبینی بۆ کارتی دەنگدانی بکرێت و پەنجەمۆری لێوەربگیرێت، دواتریش لە لیستی دەنگدەران وردبینی بۆ ناوەکەی دەکرێت، ئەوەش مانای وایە مەحاڵە کارتی دەنگدانی کەسێک لەلایەن کەسێکی دیکەوە بەکاربهێنرێت، تا وردبینییش بۆ دوو هەنگاوی یەکەم نەکرێت ناتوانرێت بەدواداچوون بۆ ناوی کەسەکە لە لیستی دەنگدەران بکرێت، ئەوەش دەرگای هەموو گومانێک بەڕووی ساختەکارییدا دادەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەشەخۆراکی 500 هەزار کەس ڕادەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەشەخۆراکی 500 هەزار کەس ڕادەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" دادەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند






