وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بۆ ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ نییە و ڕێگاکانیش داناخرێن
- عێراق
- 5 تشرینی دووەم

دیمەنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامێکی بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان ڕاگەیاند و دەڵێت" پلانی ئەمنی ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ یان داخستنی ڕێگاوبانەکان ناگرێتەوە".
وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەلبژاردنەش 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ڕایگەیاند: لە ڕێگەی سێ بازنەی ئەمنییەوە، 159 هەزار ئەفسەر و کارمەندی ئەمنی و سەربازی لە هێزەکانی پاراستنی دامەزراوەکان، پۆلیسی فیدراڵی و ناوخۆیی و سوپا لە پاراستنی بنکەکانی هەڵبژاردن، بەشدار دەبن.
زانیاریی زیاتر: بەهادلی ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چاودێری گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان و ئامرازەکانی هەڵگرتنی زانیاری بۆ کۆگاکان و ناوەندەکانی ژماردن و جیاکردنەوە دەکات.
باكگراوند: پێشتر عەمید میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لەڕۆژانی دەنگدانی تایبەت هەموو هێزە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی وڵاتدا دەخرێنە ئامادەباشییەوە و حاڵەتەکەش بۆ ئاستی "ج" بەرز دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن



