ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: زیاتر لە 37 هەزار بەندکراو بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە زیندانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەی بە ئازادکردنی زیاتر لە 37 هەزار بەندکراو دەکات لەوکاتەوەی یاسای لێبووردنی گشتی کەوتووەتە باری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: لەوکاتەوەی یاسای لێبووردنی گشتی چووەتە باری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ئێستا هەزاران بەندکراو سوودمەندبوون لە یاساکە و ئازاد کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، "کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەپێی ئەم یاسایە لە زیندان و ناوەندەکانی ڕاگرتن ئازاد کراون گەیشتووەتە 37 هەزار و 253 کەس." هەروەها ئاماژەی بەوەدا "ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی بڕیاری دەستگیرکردن یان بانگێشتکردنیان بۆ دەرچووە، یاخود ئەوانەی بە کەفالەت ئازادکراون و حوکمدراوانی غیابی گەیشتووەتە 150 هەزار و 471 کەس".
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەشدا، کۆی گشتی بڕە پارە گەڕێنراوەکان گەیشتووەتە 40 ملیار و 901 ملیۆن و 459 هەزار دیناری عێراقی، لە کاتێکدا کۆی گشتی بڕە پارە گەڕێنراوەکان بە دۆلار گەیشتووەتە 34 ملیار و 347 ملیۆن و 414 هەزار دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامارەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە کاتێکدایە، دوێنێ ئەحمەد لوعەیبی، وتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندبوو، "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە ئازادکراون گەیشتووەتە 10 هەزار و 213 کەس، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاساکەوە تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ."
باکگراوند: ڕۆژی 18ـی شووباتی 2025، هەر سێ یاسای لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە ڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاو کرایەوە، بەمەش هەر سێ یاساکە کەوتنە باری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- فیچەر
- 15 خولەک لەمەوپێش
تایەر تۆفیق؛ دەنگێکی نەمر لە کۆیەوە
- فیچەر
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژن و پیاو لە گوندی فەقیانی پێکەوە دانوولە دروست دەکەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کابینەی نۆیەم زیاتر لە 214 هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر ئەزموونی جیاوازی وانەوتنەوە پەیڕەو دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کابینەی نۆیەم زیاتر لە 214 هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی کوردستان پلاتفۆڕمێکی نوێ ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستیپێکرد






