
دیمەنی وانەوتنەوەی مامۆستایەک لە یەکێک لە پۆلەکان
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 214 هەزار هەلی کاری جۆراوجۆر لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕەخسێنراون.
وێنە گەورەکە: کاروانی ئاوەدانیی لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بەردەوام بوو بۆ نەهێشتنی بێکاریی، ئەوەش لەڕێگەی هاندانی کەرتی تایبەت بۆ بەشداریکردنیان لە بەهێزکردن و بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەیان هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە و خێزان و ماڵەکانی ئاوەدانتر کردووەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە 214 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراون بەمجۆرە:
٠ 140 هەزار هەلی کار لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە ڕەخسێنراون.
٠ 500 فەرمانبەر بە گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە دامەزرێنراون.
٠ چوار هەزار و 925 سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 تا 2021-2022 بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە.
٠ 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی کەرتی پەروەردە گرێبەستیان بۆ کراوە.
٠ زیاتر لە 18 هەزار هەلی کار لە ڕێگەی کارگە پیشەسازییەکان ڕەخسێنراون.
٠ 779 دەرچووانی شەش کۆلێژی پزیشکی دامەزرێنراون.
٠ هەشت هەزار و 136 گەنج سوودمەندبوونە لە سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان تا بڕی 15 ملیۆن دینار قەرزی بێ سوویان پێدراوە.
٠ سێ هەزار و 800 وانەبێژی کەرتی خوێندنی باڵا گرێبەستیان بۆ کراوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: 9 هەزار و 718 کەس لە ڕاهێنانی پیشەیی و هەزار و 407 کەس لە چاکسازییەکان، سوودمەندی وۆرکشۆپ و ڕاهێنانەکان بوونە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە دوو ملیار و 76 ملیۆن دینار، وەکو قەرزی درێژخایەن بەسەر 25 پڕۆژەی مامناوەند و بچووک دابەش کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەم بڕیاردرا، سەرجەم کۆمپانیا گشتی و تایبەتەکان، دەبێت 75%ـی کرێکارەکانیان ناوخۆیی بن، تەنیا 25%ـی بیانی بن، ئەمەش ڕەخساندنی هەلی کاری بۆ دەستی کاری ناوخۆیی زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






