
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە مەراسمێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلاتفۆڕمێکی ناساند کە تێیدا دەتوانرێت بەشێوەی ئەلیکترۆنی سەرجەم داتا و ئەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆگرامەکانی خوێندن کراوە ببینرێت، خوێنەر بە ئاسانی بەراوردکاری بکات لەنێوان پرۆگرامی خوێندنی کۆن و نوێ.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بەرەوپشێبردنی کەرتی پەروەردە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە گۆڕانکارییەکان لە پڕۆگرامەکانی خوێندن و چاکسازییەکانی وەزارەتەکەی لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە پلاتفۆڕمێکی نوێی ڕایگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە کەرتی پەروەردە دراوە، بۆ جێبەجێکردنی دیدی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی توانرا بە هیممەت و کۆششی دەستی خۆماڵی گۆڕانکاری گەورە لە پەروەردەدا بکرێت.
گوتیشی، ڕاگەیاندنی ئەو پلاتفۆڕمە لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەدا و نوێکردنەوە و دەستکاریکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنیش کارێکی ئاسان نەبوو، چونکە ڕەهەندی زانستی و نیشتیمانی هەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 521 بابەت و پڕۆگرامەکانی خوێندن بەدەستی شارەزایانی ناوخۆیی بە شێوازی ستانداردی نوێی جیهانی گۆڕانکارییان تێداکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: 225 قوتابخانەى نوێ، دوو زانکۆى گەورە، نۆژەنکردنەوەى دوو هەزار و 114 قوتابخانە، 529 پۆلی نوێی خوێندن، 21 کۆلێژ و پەیمانگەى تازە، 33 هەزار و 271 قوتابی گەڕانەوە بەرخوێندن، بەشێک لە کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لە کەرتی پەروەردەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






