ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی ئەمریكا كە بە هۆی داخستنی حكومەتەوە ڕاگیراون ڕوو لە زیادبوونە
- جیهان
- 6 تشرینی دووەم

دیمەنی کاتی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
شارەزایان هۆشداری دەدەن ئەگەر کۆنگرێس بە زوویی بودجەکان نەگەڕێنێتەوە، ئاڵۆزیی لە گەشتە ئاسمانییەکان ڕەنگە زیاترببن، بە تایبەتی لە ناوەندە سەرەکییەکان لە کاتی قەرەباڵغترین کاتەکانی گەشتکردندا.
وێنە گەورەکە: داخستنی حکومەتی فیدراڵی کە زیاتر لە مانگێك بەسەریدا تێپەڕیوە، وای کردووە 13 هەزار کۆنتڕۆڵکەری هاتووچۆی ئاسمانی و 50 هەزار بریکاری دەزگای ئاسایشی گواستنەوە بەبێ مووچە کاربکەن، ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و پێشبینی دەکرێت ڕۆژانە نزیکەی هەزار و 800 گەشت هەڵبوەشێنرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان بە ڕێژەی 10% لە 40 فڕۆکەخانەی سەرەکی، لەوانە نیویۆرک (جەی ئێف کەی، لا گواردیا)، واشنتن (دالس، ڕیگان)، شیکاگۆ (ئۆهێر)، ئەتڵانتا، لۆس ئەنجلس و دالاس کەم دەکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم داخستنەی حکومەت پێینایە ڕۆژی 36یەمین، بەمەش درێژی داخستنی حکومەتی سەردەمی ترەمپی ساڵی 2018ـی تێپەڕاندووە، وای کردووە ببێتە درێژترین داخستن لە مێژووی نوێی ئەمریکادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




