کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات

دیمەنی پۆستەری کاندیدانی هەڵبژاردن. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێترین ئاماری لەبارەی ژمارەی کاندیدەکان و ئەو کاندیدانەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە، ئاشکرا دەکات.

وێنە گەورەکە: بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 11ـی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، تاوەکو ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز سەدان کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستوونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی سەرجەم کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن برتییە لە حەوت هەزار و 744 کاندید.

لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستاش 848 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەوت هەزار و 744 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 220 کورسیی گشتی و 9 کورسی کۆتای پێکهاتەکان دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ