نەبەرد عومەر: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 8 سەرپێچی تۆمار كراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لۆگۆی لایەنە سیاسییەکان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆن ڕایدەگەیێنێت، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارە ئارامترین بانگەشە بوو، کەمترین سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن تۆمارکراوە؛ بەجۆرێک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 8 سەرپێچی تۆمارکراون و کاندیدەکان سزادراون.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵواسینی پۆستەر لە نزیک بنکەکانی دەنگدان یاخود بەکارهێنانی دامودەزگا حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لەماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، 8 سەرپێچی تۆمارکراون و کاندیدە سەرپێچیکارەکانیش لەلایەن کۆمیسیۆنەوە سزا دراون.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەرد عومەر باسی لەوەشکرد، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئامێرەکان بەمجۆرە پڕۆگرام کراون کە بەهیچ شێوەیەک ماوەی پرۆسەی دەنگدان درێژناکرێتەوە و هەر کە دەبێتە کاتژمێر 6:00 ئامێرەکان خۆیان دەکوژێنەوە. وتیشی، تیمە هونەرییەکان ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ چاککردنەوەی هەر ئامێرێک کە لە کاتی پرۆسەی دەنگدان لەکاردەکەوێت و لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدانیش، ئامێری یەدەگ دادەنرێت بۆ گۆڕینی ئامێرەکان لەکاتی لەکارکەوتنی.
زانیاریی زیاتر: لەم هەڵبژاردنە، بۆیەکەمجار ئامێری خوێندنەوەی ڕووخسار بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، خۆیان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن تۆمارکردووە و باجی کۆمیسیۆنیان بۆ دروستکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەنگدەر بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگبدات پێویستە کارتی دەنگدانی لەلا بێت لەگەڵ هەر ناسنامەیەکی دیکە کە وێنەی دەنگدەرەکەی لەسەربێت و مەرج نییە کارتی نیشتمانی لەلا بێت، ئەوانەشی تاکو ئێستا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، تا ڕۆژی دەنگدانیش لە 11-11-2025، دەتوانن لە بنکەکان کارتی دەنگدانی خۆیان وەربگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانیش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت






