وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی دەنگدانی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکارییەکانی شێوازی دەنگدانی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان ڕوون دەکاتەوە، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژی دەنگدان نییە و ڕێگاکان داناخرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 7ـی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان کە لەسەر ئەرکەکانیانن چارەکێکیان دەڕۆن دەنگدەدەن لە کاتێکدا دوو لەسەر سێیان لەسەر ئەرکەکانیان دەبن و بەمشێوەیە بەشێوازی خولی دەڕۆن دەنگ دەدەن لەو شوێنانەی دیاریکراون، ئەوانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە لە دەنگدانی تایبەتدا لە ناوەندەکانی دیاریکراو بۆیان لە پارێزگاکانی خۆیان دەنگ دەدەن.
ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، دەنگی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگەی سیستەمە پەسەندکراوەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو پارێزگایەی کە تۆمارەکەی سەر بەو پارێزگایەیە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان ئازادن دەنگ بە کێ دەدەن و هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە گوشار، ئاراستەکردن، یان دەستوەردان بکات. هەر کەسێک ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک بوو لەلایەن فەرماندەکان و ئەفسەران و کارمەندەکانەوە دەتوانێت سکاڵا لە نزیکترین فەرماندەیی یان لەڕێگەی ژمارە 911 تۆمار بکات.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەت هەیە کە بەسەر حەوت دامەزراوەی ئەمنیدا دابەشکراون لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: حەوت دەزگای ئەمنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت دەکەن و ژمارەکانی بەسەر ئەم دەزگایانە دابەشکراون:
دەستەی دەروازە سنوورییەکان: هەزار و 596 دەنگدەر.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 597 هەزار و 453 دەنگدەر.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: 124 هەزار و 312 دەنگدەر.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: 18 هەزار و 410 دەنگدەر.
وەزارەتی پێشمەرگە: 145 هەزار و 907 دەنگدەر.
وەزارەتی بەرگریی عێراق: 298 هەزار و 54 دەنگدەر.
دەستەی حەشدی شەعبی: 128 هەزار و 127 دەنگدەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






