
شەشەمین کۆڕبەندی مێپس 2025
ئاڤا نیوز
بە بەشداری سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک دەستپێدەکات، کۆمەڵێک وتار و شەش پانێڵ لەسەر ڕەوشی ئاسایش، پرسی وزە، ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرسی ئابووری و وزە پێشکەش دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، شەشەمی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وتاری بەخێرهاتنی کۆڕبەندەکە لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشکەش دەکرێت دواتر سەرۆک بارزانی، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەی باڵای دادوەری عێراق؛ محەممەد حەسەن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق؛ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە؛ موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە؛ وتاریان دەبێت.
ئەمەش بزانە: دوای ئەوە لە کاتژمێر 11 بۆ 11:30 دانیشتنی یەکەم بەڕێوەدەچێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ دەکرێت.
- لە کاتژمێر 12ـەوە پانێلەكان بەڕێوەدەچن، شەش پانێل لە ڕۆژی یەکەم دەبێت و تاوەکو 9ـی شەو بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆڕبەندەکەی سبەی هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری بەشدارن، دیدارەکەش لەبارەی ئاڵنگاری و گۆڕانکاری ناوچەکە دەبێت، هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تەوەرێکی دیکەی نێو گفتوگۆکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





