مەسرور بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
- کوردستان
- 18 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست ئامۆژگارییەکانی کۆڕبەندی مێپس سوودی بۆ هەموولایەک هەبێت و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی لە لایەنە سیاسییەکان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، شەشەمی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025 ڕایگەیاند: ئەم کۆڕبەندە شەشەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، ئەم کۆڕبەندە ساڵانەیە دیدارێکی گرنگە و هۆکارێک هەیە بۆ ئامادەبوونمان، هیوادارم ئامۆژگارییەکانی دوای کۆڕبەندەکە سوودی بۆ هەموولایەک هەبێت.
هەر لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆکوەزیران باسی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، پیرۆزبایی کۆتایهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەمووان دەکەم.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد و گوتی: ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی داواتان لێ بکەم، هەمووتان دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن کە لە لایەن فیفاوە پاڵێوڕاوە بۆ باشترین هاندەری یانە لەسەر ئاستی جیهان.
نوێدەکرێتەوە..

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





