سەرۆک بارزانی چوار پەیام ئاراستەی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:

گوتاری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی داوای گۆڕێنی یاسای هەڵبژاردنی عێراق دەکات و جەخت لە پێویستیی دانانی ئەنجوومەنی دادگای فیدڕاڵی و جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 18-11-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و 150 سەرکردەی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک دەستیپێکرد.

لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی ڕایگەیاند: بە پێویستی دەزانم هەنگاوی جددی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە عێراق بگیرێتەبەر، چونکە یاساکە نادادپەروەرانەیە و زۆر کەموکوڕی هەیە، مافی زۆر خەڵکی شیاو ون بووە و خەڵکێکی دیکە مافەکەیان وەرگرتووە، بۆیە پێویستە لەگەڵ لایەنەکان کاری جددی بۆ ڕاستکردنەوەی یاسایی هەڵبژاردن بکەین. 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لەبارەی دادگای فیدڕاڵییەوە وتی، پێویستە کار بۆ دامەزراندنی دادگای فیدڕاڵی بکرێت بەپێی دەستوور، دەبێت ئەو پرسە دوانەخرێت، چونکە بەشێکی زۆری کێشەکان بەهۆی نەبوونی ئەم دەزگایانەوە سەریان هەڵداوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: "دەبێت ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت و چیتر فەرامۆش نەکرێت، هاوکات کار لە سەر دانانی یاسای نەوت و غاز بکرێت بەپێی دەستوور، چونکە نەبوونی ئەو یاسایە چەندین کێشەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کردووە". سەرۆک بارزانی وای وت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ