سوودانی: جیاوازی نییە لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق
- هەواڵ
- 18 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پانێڵیکی تایبەتدا ئاماژەی بە نەگونجای یاسای ئێستا هەڵبژاردن دا و ڕایگەیاند: هاوڕای سەرۆک بارزانین لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن چونکە ئەو یاسای ئێستا دەنگێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان دەفەوتێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، شەشەمی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک دەستیپێکرد، سەرۆک بارزانی و سەرکردە باڵاکانی عێراق وتاریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: محەمممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مێپس ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەچوو، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی سوور لە هەڵبژاردن نەبووە ئەمەش ئاماژەیەکی باشە.
- سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن سوودانی باسی لەوەکرد، هاوڕای سەرۆک بارزانین لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن چونکە ئەو یاسای ئێستا دەنگێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان دەفەوتێنێت، زۆر دەنگی هاوپەیمانییەکشمان بەهۆی ئەم یاسایەوە لە دەست دا، پێویستە بگەینە یاسایەکی دادپەروەر بۆ هەڵبژاردن کە داکۆکی لە مافی هەمووان بکات.
- سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سوودانی گوتی: کێشەی سیاسیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو کێشەکان هونەرین، ئێستا لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە چارەسەرکردنی کێشە قووڵەکان.
- جیاوازی نییە لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
- لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆککمار بۆ کورد: ئەو نەریتە سیاسییەی لە دوای 2003 لە عێراق هەیە بۆ دابەشکردنی پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە بەسەر کورد، سوننە و شیعەدا، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراق بووە و ئێستا هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەهێشتنی ئەو نەریتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





